خبر 2018-11-25 07:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بڕیارێک لەبارەی حیزبە سیاسییەکانەوە دەردەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، بڕیارێكی نوێ لەبارەی حزب و رێكخراوە سیاسییەكان دەردەكات و بەگوێرەی بڕیارەكە، هەر حزبێكی سیاسی مۆڵەتی یاسایی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە نەبێت، بارەگاكانیان دادەخرێت و سەرجەم چالاكییەكانیشیان رادەگیرێت.

کوردپرێس: بەگوێرەی بڕیارێكی قوباد تاڵەبانی ئەگەر لایەنێكی سیاسی مۆڵەتی یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەرنەگرێت، بارەگاكانیان دادەخرێت و سەرجەم چالاكییەكانیشیان رادەگیرێت.

ئەوەش خراوەتەروو، كە بڕیارەكەی جێگری سەرۆكی حكوومەت لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێی دەكرێت.

بەگوێرەی بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی، هەموو ئەو حزب و رێكخراوە سیاسییانەی كە مۆڵەتیان نییە، بۆیان نییە هیچ چالاكییێكی سیاسی ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.