خبر 2018-11-24 14:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی پەیەدە:

ئامادەین بۆ کۆنگرەی نیشتمانیی کورد

بەشی سووریا- شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا ڕایگەیاند: بۆ ئەنجام دانی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەر چەشنە هەوڵ و تێکۆشان و قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتیین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا لە وتەکانیدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی حیزبەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان زیادی کرد: بۆ ئەنجام دانی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەر چەشنە هەوڵ و تێکۆشان و قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتیین، بۆ ئەوەی کە لە ڕۆژئاوا و دیکەی ناوچە کوردنشینەکاندا پێوەندییەکانمان لەگەڵ حیزبە کوردییەکان گەشە پێبدەین زۆر کارمان ئەنجام داوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: ئەگەر حیزبە سیاسییە کوردەکان لێکتر نزیک ببنەوە و لە نێوانیاندا یەکگرتووی دروست ببێت لە پرسە ناوچەییەکاندا بەهێزتر ئامادە دەبن، هێشتا کات لەدەست نەچووە ئەو دوورییە کە لە نێوان حیزبە کوردییەکاندا دروست بووە دەبێت هەڵبگیردرێت.

سەرچاوە: هاوار نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.