سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق ئیدیعا دەکات:
بارزانی ڕایگەیاندووە هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ناگەڕێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق ئیدیعا دەکات کە سەرۆکی پارتی دیموکرات لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا و دیدار لەگەڵ ناوبراو جەختی لەو کردووەتەوە کە نایەوێت هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک بگەڕێنێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونەوەکە ئەرشەد ساڵحی لە میانی روونکردنەوەیێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەکان چارەسەر دەکرێن و وتیشی: "بۆ دۆزینەوەی چارەسەر پێویست بە پەنابردن بۆ هەولێر و بەغداد ناکات، چارەسەریی کێشەکان لای خۆمانن".
ئەرشەد ساڵحی ڕاشیگەیاند: "مەسعوود بارزانی لەگەڵمان هاوڕایە و یەک بۆچوونمان هەیە. سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک، بارزانی ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەم بڕیارەدا نین".
ناوبراو زیادی کرد هێزێکی هاوبەش بۆ کەرکووک دروست بکرێت و ئەوان ئەمنیەتی کەرکووک و دەوروبەری بپارێزن. هەمان ئەم کێشانە بۆ هەریەکە لە تەلەعفەر و مووسڵ-یش رەوایە چوونکە دۆخی ئەوان لە کەرکووکیش ئاڵۆزترە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران