سه‌رکرده‌یێکی گۆڕان: ڕێککه‌وتنی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندکه‌ر نییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌غدا به دیدارێکی حیزبی وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕێککه‌وتنی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندکه‌ر نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه ئه‌حمه‌د له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان نییه و گوتیشی: سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا سه‌ردانێکی حیزبییه و تێکڕای ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی که بارزانی له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌کان یان به‌رپرسانی حوکمی به‌غدا واژۆی ده‌کات، بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندکه‌ر نییه.
ناوبراو گوتیشی: ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ به‌غدا وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی زیاتری حوکمی و هه‌ڤیازیی زیاتر بۆ حیزبه‌که‌ی له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران