خبر 2018-11-23 06:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مالیکی و بارزانی جەختیان لە چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد و باسیان لە چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی کردووە.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نووری مالیکی کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارەکەی لەگەل بارزانیدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان لە عێراقدا تاوتوێ کردووە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە دەربارەی داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە سایەی گەشەسەندنەکانی ئەم قۆناغەدا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، هەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە یەکخستنی هەوڵی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ تێپەڕاندنی ڕێگرییەکان و کارکردن لەسەر چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم بەگوێرەی دەستووری عێراق.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پشتیوانی لە هەلێکی نوێ کە لە عێراقدا بۆیان هاتووەتە ئاراوە و دامەزراندنی پەیوەندی پتەو و ڕاست کردنەوەی هەڵەکان کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیێک لە لێپرسراوە باڵاکانی عێراق کۆبووەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.