خبر 2018-11-22 13:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سکای نیووزی عەرەبی:

عادل عەبدولمەهدی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراق ڕایدەگەیێنن: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بەڕووی خەڵكی شارەكەدا بكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، عادل عەبدولمەهدی بە فەرمانێک ‌و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە.

پێشتر سەرۆک وەزیران رایگەیاندبوو كە پرسی كردنەوەی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا مشتومڕی دروست كردووە، بەڵام ئەو گوێ‌ بەمشتومڕەكان نادات ‌و بڕیارەكەی جێبەجێ دەكات.

ناوچەی سەوز دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا و بەهۆی بوونی زۆربەی سەرۆكایەتی‌ و دامەزراوەكانی عێراق ‌و ماڵی بەرپرسانی حیزبی‌ و حكوومی لەو ناوچەیە ماوەیێكی زۆرە بەڕووی هاتووچۆی خەڵكی ئاسایی داخراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.