دیداری عەبدولمەهدی و بارزانی بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسیی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، مەسعوود بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، لە فڕۆکەخانە لەلایەن محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و چەند وەزیر و بەرپرسێکی دیکەی عێراق پێشوازیی لێکرا.
دوای مانەوەی بۆ ماوەیێکی کەم لە فڕۆکەخانەی بەغدا، مەسعوود بارزانی لە بارەگای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لێکرا و کۆ بوونەوە.
شاندەکەی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی پێکهاتوون لە مەسروور بارزانی، ئازاد بەرواری، ئومێد سەباح و مەسعوود حەیدەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران