حاکم زاملى: داعش خه‌ريكه ده‌گه‌ڕێته‌وه مووسڵ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى پێشووى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕايگه‌ياند: ڕه‌وشى ئێستاى مووسڵ هاوشێوه‌ى ڕه‌وشى پێش 2014يه و داعش به‌ره به‌ره گهيشتوووهتهوه ناوچه‌كانى باشوورى به‌عاج.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاکم زاملى له لێدوانێكيدا بۆ ڕۆژنامه‌ى "الشرق الأوسط" گوتى: پێش ساڵى 2014 داعش گهيشتبوووه ئه‌و ناوچانه و خه‌ريكى به‌قاچاغ بردنى نه‌وت و بازرگانى جگه‌ره بوو و هێزه ئه‌منييه‌كانيش سه‌رقاڵى ده‌ستكه‌وتنى پاره بوون و گوێيان به مه‌ترسييه‌كانى نه‌ده‌دا.
ناوبراو ڕوونيشی كرده‌وه: ده‌ستگيركردنى ههڕهمهكييانهى خه‌ڵک، لاوازى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان، بێهێزى ئيداره‌ى خۆجێى بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى داعش بێته‌وه سه‌ر هێڵ و له ناوچه‌كه گه‌شه بكاته‌وه.
حاکم زاملی ئاشكراشی كرد که ئێستا داعش له ناوچه‌كانى باشوورى به‌عاج له سنوورى مووسڵ كۆبوونه‌ته‌وه و حكوومهتش هيچ بايه‌خێكى بۆ ئه‌وه نييه كه له مووسڵ ڕوو ده‌دات و شاره‌كه ڕووبه‌ڕووى مهترسييێكى ڕاسته‌قينه بوووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران