ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندیی نێوان داعشه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ جیهان ده‌ستگیر كرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی چه‌كدارانی داعش به جیهانه‌وه ده‌ستگیر كرا به‌وه‌ش پردی په‌یوه‌ندیی ئه‌و گرووپه به ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه له‌نێو برا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دووهه‌می 2018 لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که پۆلیسی نه‌ینه‌وا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق توانییان یه‌كێک له سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌رپرس بوووه له دروست كردنی په‌یوه‌ندیی نێوان داعشه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
سه‌عد مه‌عن وتیشی: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چه‌كدارانی له وڵاتانی جیهانه‌وه ده‌هێنایه عێراق و پردی په‌یوه‌ندیی نێوان عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه بوووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌باره‌ت به شوێنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له حه‌ی كه‌رامه‌ی شاری مووسڵ ده‌ستگیر كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران