خبر 2018-11-22 07:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەحما خەلیل: لە بودجەی ٢٠١٩ـدا هیچ بڕەپارەیێک بۆ شنگال دابین نەكراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی شنگال دەڵێت، لە كاتێكدا شارۆچكەی شنگال لە هەموو ڕوویێكەوە پشتگوێ خراوە، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ـی عێراقیشدا هیچ بڕەپارەیێكی بۆ دابین نەكراوە.

کوردپرێس:

لە لایەن ئەندامانی سوننە و كوردیشەوە، زۆر تێبینی لەسەر بودجەی ٢٠١٩ـی عێراق هەبوون، كەچی زۆر جێگا لە دابینكردنی بڕەپارەیێک لە بودجەدا بێبەش بوون، لەوانەیش شارۆچكەی شنگال.

لەو بارەیەیشەوە، مەحما خەلیل، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شارۆچكەی شنگال لە هەموو ڕوویەكەوە پشتگوێ خراوە و زیاتر لە ٨٥%ی وێران بووە و پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە هەیە".

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ئاماژەیشی دا، ئەو هەڵسوكەوتانەی حكوومەتی عێراق نوێ نین و هیچ بڕەپارەیێكیشیان بۆ زیانلێكەوتووانی شنگال دابین نەكردووە.

بە گوتەی خەلیل، ئەمە ٤ ساڵە حكوومەتی عێراق هیچ شتێكی نە بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، نە بۆ رزگاركردن و نە بۆ ئاوارەكانی نێو كەمپەكانی هەرێم نەكردووە، ئەمەیش ستەمێكی گەورەیە لە شنگالییەكان دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.