له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا روفاتى 17 هاووڵاتى ئێزدى دۆزرايه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌يێكى ئه‌منى له پارێزگاى مووسڵ رايگه‌ياند روفاتى 17 هاووڵاتى ئێزدى له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵدا دۆزرايه‌وه، كه له لايه‌ن داعشه‌وه گوله‌باران كرا بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به گوێره‌ى زانيارىی سايته عێراقييه‌كان، ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه له گوندێكى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌رى خۆرئاواى مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونيشي كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتيانه له دواى داگير كردنى شنگال له 3ى ئابى 2014 له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگير كرابوون و دواتر به‌يه‌كه‌وه گوله‌باران كرا بوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كه‌سوكارى قوربانييه‌كان ته‌رمى شه‌ش كه‌سيان بردووه‌ته‌وه بۆ گۆڕستانى زێدى خۆيان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران