وتەبێژی هاوپەیمانی:
رۆشتنی بەرهەم ساڵح و هەموو ئەو ساختەكارییانەی لە دژمان ئەنجام دراوە نەیوەستاندووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عوسمان گوڵپی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیێنێت قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی تێپەریوە و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە بریاری مانەوە و درێژەدان بە خەباتی سیاسی داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان گوڵپی، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی بە ماڵپەڕی ئاوێنەی راگەیاندووە هاوپەیمانێتییەكەیان قۆناغی سەختی بڕیوە و بەردەوامە لەكاری سیاسی خۆی.
ناوبراو دەشڵێت: دەتوانن قۆناغی داهاتوو پلانیان هەبێت و ئەوان لە گۆنگرە شەرعییەتی مانەوەیان وەرگرتووە و كۆتاییان بەو دەنگ و دەنگۆیانە هێناوە كە باسیان لە هەڵوەشاندنەوەی دەكرد و رۆشتنی بەرهەم ساڵح و هەموو ئەو ساختەكارییانەی لەدژیان ئەنجام دراوە نەیوەستاندوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران