مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ و ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رێس تاوتوێی پرسی کوشتنی خاشقچیان کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌شداری له ھه‌شته‌مین کۆربه‌ندی جیھانیی ھاوپه‌یمانیی شارستانیه‌تییه‌کان کرد که له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له نیویۆرک به‌ڕێوه چوو و له‌گه‌ڵ گوتێرێس کۆ بوووه‌وه و پرسی کوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودیه‌یان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
ستیفان دوجاریک گوته‌بێژی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژانه‌ی خۆی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که گوتی: "چاوشئۆغڵۆ و گوتێرێس تاوتوێی پرسی یه‌مه‌ن، سووریا، قوبرس و کوشتنی خاشقچیان کردوووه و له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی خاشقچی داواکاریی فه‌رمیمان پێنه‌گه‌یشتوووه."
دوجاریک له‌باره‌ی ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی: سکرتێری گشتی پێویستی به پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌مباره‌یه‌وه ھه‌یه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران