خبر 2018-11-20 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دایرە حکوومییەکانی کوردستان ئەمڕۆ دوو کاتژمێر پشوو دەدرێن

بەشی کوردستان- بەبۆنەی 12ی ڕەبیعول ئەوەڵەوە کە سەرەتای حەفتەی وەحدەتە دایرە فەرمی و حکوومییەکانی پارێزگای کوردستان ئەمڕۆ سێشەمە 29ی گەڵاڕێزان 2 کاتژمێر کەمتر دەوام دەکەن.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ سێشەمە 25ی گەڵاڕێزان بەرانبەر بە 20ی تشرینی دووهەمی 2018 یە کە بەرانبەرە بە 12ی "ریبع الاول"ی 1440 و بە بڕوای ئەهلی سوننە ساڵیادی لە دایک­بوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ).

هەر بەو بۆنە پیرۆزەوە جێگری پارێزگاری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وتوویەتی دایرە فەرمی و حکومییەکان و بانکەکان و ڕێکخراوەکانی پارێزگای کوردستان کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەوامیان تەواو دەبێت واتا 2 کاتژمێر کەمتر لە ڕوژانی دیکە دەوام دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ بە بۆنەی یادی لەدایک­بوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە (د.خ) حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش پشووی فەرمیی ڕاگەیاندووە و دایرە حکوومییەکان پشوو دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.