خبر 2018-11-20 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەپەگە رەتی دەكاتەوە سنوورەكانی رادەستی سوپای سووریا بكات

بەشی سووریا- یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە رەتی كردووەتەوە، ئەو ناوچانە ڕادەستی سوپای سووریا بکات کە دەکەوێتە سنووری توركیا.

کوردپرێس:

رۆژنامەی وتەنی سووری بڵاوی كردەوە، بەشێك لە عەشایرەكانی ناوچەكانی سووریا و كوردستانی سووریا پێشنیازیان كردووە، كە یەپەگە ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ سوپای توركیا رادەستی سوپای سووریا بكات.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە، ئامانج لەو پێشنیازە بۆ ئەوە بووە، كە بەو هەنگاوە رێگری لەهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە دەكرێت، كە ماوەیێكە ئەو سوپایە هەڕەشەی هێرش­كردن دەكات.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش كردووە، یەپەگە ئەگەرچی پێشنیازەکەی ڕەت کردۆتەوە بەڵام پێی باش بووە، كە لەو ناوچانە لە خەڵكی عەشایری، حەشدی سنووری دروست بكرێت، بۆ ئەوەی رێگری لەهێرشی سوپای توركیا بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.