خبر 2018-11-19 15:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی:

هەناردەی نەوتی کەرکووک هیچ کاریگەرییێکی لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ڕایدەگەیێنێت "ڕێككەوتنی‌ حكوومەتی عێراق ‌و هەرێم بۆ هەناردە کردنی نەوتی كەركووک لەڕێی بۆریی نه‌وتی‌ هەرێمی كوردستانەوە، كاریگەریی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا نابێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دوشەممە ئەحمەد حاجی ڕەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق، رایگه‌یاندووە: "ڕێككەوتنی‌ حكوومەتی عێراق ‌و هەرێم بۆ هەناردە کردنی نەوتی كەركووک لەڕێی بۆریی نه‌وتی‌ هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، بەگشتی لەسەر بودجە كاریگەریی دەبێت، بەڵام پێناچێت كاریگەریی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا هەبێت".

ئەحمەد حاجی ڕەشید دەربارەی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ‌و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ 2019 كه ئەمڕۆ ئەنجامدرا ئاماژەی بەوەدا"‌ لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی هەناردە كردنی نەوتی كەركووک تاوتوێ نه‌كراوه‌، تەنها پرسی بودجەی ٢٠١٩ بەگشتی قسەی لەبارەوە كراوه".‌

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.