فڕۆكهیێكى توركیا كه‌وته خواره‌وه
بەشی تورکیا- فڕۆكهیێكى توركیا له پارێزگاى دهنیزلى رۆژئاواى ئه‌و وڵاته كه‌وته خواره‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، فڕۆكهیێكى مه‌شق و راهێنان له پارێزگاى دهنیزلى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێشتا هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه و له ئێستادا هه‌وڵه‌كان بۆ زانینى هۆكارى رووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاكانى توركیا ئاماژه‌یان پێكردووه، فڕۆكه‌كه‌ى توركیا دوو كه‌سى تێدا بووه، به‌ڵام هیچ زانیاریێكیان له‌باره‌ى چاره‌نووسى دوو كه‌سه‌كه‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران