خبر 2018-11-18 15:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح لەگەڵ شا سەلمان کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای سەردانەکەی بۆ ئێران، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لەلایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعوودیە لە کۆشکی یەمامە پێشوازی لێکرا و کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدا کراوە و جەخت لە پەرەپێدان و هاوئاهەنگی زیاتر کراوەتەوە لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە.

بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە بەهێزیی پەیوەندی برایانە و مێژوویی نێوان عێراق و سعوودیە دەبێ ببێتە هۆی هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و ئاسایشدا.

شا سەلمان و بەرهەم ساڵح جەختیان لە کاراکردنی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە. هەروەها پەیوەندی زیاتر لە بواری وزە و پەلەکردن لە کردنەوەی دەروازەی سنووری زیاتر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان.

شاندی عێراق لە محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوە، ساڵح عەبدوڵڵا، وەزیری پیشەسازی و ژمارەیێک بەرپرسی دیکە پێکهاتوون.

لە تۆڕی میدیایی رووداو وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.