10 چەكداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق، رایدەگەیێنێت لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی عێراق 10 چەكداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید یەحیا رەسوڵ ئاماژەبەوە دەكات فرۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆردومانی چەكدارانی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین كردووە و توانیویانە 10 چەكداری داعش بكوژن و هەروەها دەستگیر كردنی 5 چەكداری دیكەی داعشیش ئاشكرا دەكات.
ناوبراو هەروەک باس لەوەش دەكات گەڕان و كێوماڵ كردنی چەكدارانی داعش بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش لە باكووری دەریاچەی حەمرین ئۆپەراسیۆنەکان بەڕێوەدەچن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران