بۆ یه‌که‌م جار عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی بازاڕی به‌غدا ده‌کات+ وێنه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌چێته نێو بازاڕی ناوه‌ندیی شاری به‌غدا و کاسبکاران به سه‌ر ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی کردۆته‌وه که ڕۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانیکی تایبه‌تی سه‌ردانی بازاڕی ڕه‌شیدی میوه‌فرۆشان و ناو بازاڕی ناوه‌ندیی شاری به‌غدایان کرد که ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جاره سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌و شێوه‌یه سه‌ردانی بازاڕێکی به‌غدا بکات.
ئه‌و نووسینگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "سه‌رۆک وه‌زیران ده‌یه‌وێت ته‌واو ئاگاداری دۆخی هاووڵاتییان و نرخی کاڵاکانی بازاڕ و هه‌روه‌ها کێشه‌کانیان بزانێت بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌ی کردوووه".
پێشتریش د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی بازاڕێکی به‌غدادی کردبوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران