چالاكوانێكی به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره تیرۆر كرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چالاكوانێكی دیاری شاری به‌سره كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردبوو، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا تیرۆر كرا.
کوردپرێس:
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عێراق ڕایانگه‌یاند: "ڕۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 شێخ وسام خراوی یه‌كێک له چالاكوانه دیاره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی ڕابردووی شاری به‌سره له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه".
ڕوونیش کراوه‌ته‌وه: "چه‌كی ڕهشاشیان له كوشتنه‌كه‌یدا به‌كار هێناوه و دواتر چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون".
به كوشتنی ئه‌و چالاكوانه ترس له كرده‌وه‌ی چه‌كداری وا به‌رامبه‌ر به چالاكوانانیتر له‌ئارادایه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران