سه‌رکۆمارانی ئێران و عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌که‌نه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عیراق بۆ یه‌كه‌مجار دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانی كرد و له ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا.
له پاش به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌یان سه‌رکۆمارانی ئێران و عێراق کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شیان ساز کرد و حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین ساڵانه قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقدا بگه‌یێنینه 20 ملیار دۆلار".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری عیراقدا باسی بنیادنانی هێڵێكی شهمهندهفهڕیان كردوووه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات به‌یه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها له ئێستادا قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو وڵات ساڵانه 12 ملیار دۆلاره و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بیگه‌یێننه 20 ملیار دۆلار.
سه‌رۆک كۆماری ئێران جه‌ختی كردوووه كه په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر گرنگه به‌لایانه‌وه و به‌رپرسانی هه‌ردوولاش په‌یوه‌ندییێكی مێژوویییان هه‌یه هه‌روه‌ک هاوكارییێكی ئه‌منیی هاوبه‌شی به‌هێز هه‌یه و چه‌ندین دۆسیه‌ی دیكه‌ش باس كراون له‌وانه: دروست كردنی ناوچه‌ی بازرگانیی ئازاد و پیشه‌سازی هاوبه‌ش و پێویستی نه‌بوونی هێزی بیانی له ناوچه‌كه‌دا.
لای خۆیشیه‌وه به‌رهه‌م ساڵح وتی: "داوا ده‌كه‌ین سیسته‌می هه‌رێمایه‌تی ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێت، عێراقیش ئاماده‌یه ببێته مه‌یدانێک بۆ یه‌كگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، نامه‌یێكی ئاشكرا و ڕوونیشمان هه‌ڵگرتوووه كه باس له گرنگیی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كات له كاتێكیشدا په‌یوه‌ندییێكی پته‌و و گرنگمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران‌دا هه‌یه".
سه‌رۆک كۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: ئێران پشتگیرییێكی گه‌وره‌ی عێراقی كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئه‌مڕۆ عێراق مافی بنیادنانه‌وه‌و سه‌قامگیری هه‌یه و ئه‌وه‌ش پێویستی به ده‌ستپێشخه‌ری سیاسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه و ڕۆڵی عێراقیش له ناوچه‌كه‌دا گرنگ ده‌بێت.
به‌رهه‌م ساڵح پێداگیری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروست كردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ و ناوچه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی هاوبه‌ش له‌سه‌ر سنووری هه‌ر دوو وڵات زۆر گرنگه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران