عادل عه‌بدولمه‌هدی لیستی 70 له‌سه‌دی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ئاماده کردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لیستی 70 له‌سه‌دی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ئاماده کردوووه و ئه‌م هه‌فته‌یه لیستی دیکه‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ئاماده و پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس مووسه‌وی به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی وتوووه: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی 70 له‌سه‌دی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌کان ئیتیفاقی کردوووه و له‌باره‌ی دیکه‌ی ئه‌ندامانی کابینهکهیشی ده‌گاته ڕێککه‌وتن و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وان به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ناسێنێت.
ناوبراو گوتیشی: تاکوو ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی خوازیاری گۆڕینی ئه‌و کاندیدایانه نه‌بوووه که ناکۆکیی له‌سه‌ریان هه‌یه هه‌ر بۆیه پێده‌چێت لیستی کاندیده‌کان ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بکات و نوێنه‌ران ده‌توانن به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگی متمانه به‌و کاندیدایانه بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران