خبر 2018-11-16 13:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی عەشیرە عەرەبەکانی ناوچە جێناکۆکەکان:

پارێزگارە عەبەرەکەی کەرکووک ئەندامی شانەی نووستووی داعشە

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- وتەبێژی عەشیرە عەرەبەکانی ناوچە جێناکۆکەکان تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ ڕاکان جبووری کە ئەندامی شانەی نووستووی داعشە.

کوردپرێس:

مزاحم حوویەت وتەبێژی عەشیرە عەرەبەکانی ناوچە جێناکۆکەکان لەو بارەیەوە وتوویەتی ڕاکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک ئەندامی شانەی نووستووی داعشە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە نازناوی "ابوخدیجە" هاوکاریی تیرۆریستانی داعشی کردووە.

حووییەت زیادی کرد: ڕاکان جبووری 1600 پارچە عەرزەی لە پارێزگای کەرکووک داوە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و خۆبەخشە عەرەبەکانی دیکەی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکووک و ئەوەش دەلالەتە لە سەر داگیرکردنی پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان.

وتەبێژی عەشیرە عەرەبەکانی ناوچە جێناکۆکەکان گوتیشی: " ئێمە وەکوو عەشیرە عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک و ناوچەی جێناکۆک ئەو ئاکارانەی جبووری بە تەعریب کردن دەزانین و دیارە ناوبراو ئامانجی ئەوەیە پارێزگای کەرکووک بە عەرەب بکات و ئاگری فیتنە لە نێوان لایەنە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت عەرەب و کورددا خۆش بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.