داواكاری گشتیی سعوودیه داوا ده‌كات پێنج كه‌س له تۆمه‌تبارانی كه‌یسی خاشوقچی له‌سێداره بدرێن
بەشی جیهان- داواكاری گشتیی سعوودیه به‌ڕه‌سمی 11 كه‌سی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی تۆمه‌تبار كرد و داوای له‌سێداره‌دانی پێنج كه‌سیش ده‌كات كه فه‌رمانی ئه‌نجامدان و ده‌ست پێكردنی ئه‌و تاوانه‌یان داوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داواكاری گشتی سعوودیه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یێندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه سێ كه‌سی دیكه له پاڵ ئه‌و 18 كه‌سه‌ی پێشودا ده‌ستگیر كراون به‌ڵام 11 كه‌س له‌سه‌ر دۆسیه‌كه تۆمه‌تبار كراون.
داواكاری گشتیی سعوودیه داواشی كردوه پێنج كه‌س له‌وانه كه فه‌رمانی ئه‌نجامدان و ده‌ست پێكردنی تاوانه‌كه‌یان داوه له‌سێداره بدرێن.
جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ چووه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ، له‌و كاته‌وه دیار نه‌ماو دوای 18 رۆژ له نكۆڵی كردن سعوودیه دانی به‌وه‌دا نا كه ناوبراو له‌ناو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران