وەزارەتی بەرگریی عێراق وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری توركیای دایەوە، كە رایگەیاندبوو، هێرش دەكەنە سەر خاكی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا تەحسین خفاجی، لەمیانی لێدوانێكی وەڵامی ئەردۆغانی داوەتەوە و رایگەیاندووە سوپای توركیا بۆ نییە، خاک و سنووری عێراق ببەزێنێت و هێرش بكاتە سەر هیچ لایەن و گرووپێک.
لیوا تحسین راشیگەیاند هەر لایەنێک خاكی عێراق ببەزێنێت و كاردانەوەیان دەبێت و رێگری لێدەكەن، بە سوپای توركیاشەوە، وەک ئەوەی ئەردۆغان بانگەشەی بۆ دەكات.
ئەردۆغان لەماوەی رابردوو رایگەیاند: "هێرش دەكەنە سەر شنگال و قەندیل و بەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان دەڕوخێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران