حه‌لبووسى: نابێت ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بدرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتی: پێويسته ڕێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بكرێت و رێگه نه‌درێت دزه بكاته‌وه ناو شاره ڕزگاركراوه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتيشى: ستايشى هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كه‌ين كه بوونه هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ پارێزگاى ئه‌نبار و پشتيوانییان له حكوومه‌تى خۆجێییی پارێزگاكه‌يان كرد.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: نابێت چاومان له ڕه‌وشى ئه‌منى غافڵ بێت و پێويسته هه‌موووان به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ين بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و راكێشانى وه‌به‌رهێنه‌رانى بيانى.
ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كاتێكدايه له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هۆشدارى له‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق دراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "روسیه الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران