به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئۆردۆن ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م به‌ره‌و شانشینی ئۆردۆنی هاشمی به‌ڕێده‌كه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی تشرینی دووهه‌می 2018 وا بڕیاره به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ئۆردۆن بکات و چاوی بكه‌وێت به شا عه‌بدوڵڵای دووهه‌م و پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن ده‌رباره‌ی ڕێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له نێوان هه‌ر دوو وڵاتی برا و هاوكات گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه که ژماره‌یێک له وه‌زیر و ڕاوێژكاران هاوڕ‌ێیه‌تی سه‌رۆک كۆماری عێراق ده‌كه‌ن بۆ وڵاتی ئۆردۆن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران