فه‌ڕه‌نسا: سه‌قامگیریی عێراق په‌یوه‌سته به‌ده‌سته‌به‌ر كردنی پێگه‌ی كورد
به‌شی جیهان- نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕای‌گه‌یاند: "سه‌قامگیریی عێراق په‌یوه‌سته به ده‌سته‌به‌ر كردنی پێگه‌ی كورد و به‌شداری پێكردنێكی كارای كورد".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه 13ی تشرینی دووهه‌می 2018 فرانکیۆس دیلاتری نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا كه تایبه‌ت بوو به بونیادنانه‌وه‌ی عێراق گوتی: "عێراق وڵاتێكی به‌هێزه و سه‌قامگیری تێیدا به‌رجه‌سته بوووه، له دووباره بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی ئه‌و وڵاته یارمه‌تی ده‌ده‌ین."
فرانکیۆس دیلاتری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌گه‌ر عێراق بكه‌وێته ته‌ڵه‌ی گێژه‌ڵۆكه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌وا ناتوانرێت بونیاد بنرێته‌وه و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق توانای به‌ره‌وپێشچوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران