یان کۆبیچ: ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێکهوتوووهکان له پێشینه‌ی کاره‌کانی عێراقه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق دووپاتی ده‌کاته‌وه که پڕۆسه‌ی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێکهوتوووهکان له پێشینه‌ی کاره‌کانی نوێی حکوومه‌تی عێراقه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق له میانی به‌شداری کردنی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تایبه‌ت به دۆخی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به سه‌ر ئازادکردنی خاکی عێراق و تێکشکاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ڵام یه‌ک ملیۆن و (900) هه‌زار ئاواره له‌و وڵاته بوونیان هه‌یه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه که پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی عێراق له پێشینه‌ی کاره‌کانی نوێی حکوومه‌تدایه به ئامانجی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانی خۆیان.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران