فه‌ڕه‌نسا داواکراوێکی سه‌ر به په‌که‌که ڕاده‌ستی ئه‌ڵمانیا ده‌کات
به‌شی جیهان- فه‌ڕه‌نسا ئه‌ندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ڕاده‌ستی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا ڕای‌ده‌گه‌یێنن که ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاده‌ستی ئه‌ڵمانیا ده‌کرێته‌وه مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر داوای پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی "په‌یوه‌ندی به په‌که‌که و کارکردن بۆیان" ده‌ستگیر کرابوو.
دادوه‌ری گشتیی ئه‌ڵمانیا ڕای‌گه‌یاندوووه که ئه‌و تۆمه‌تباره ناوی "ئۆزکان"ه و ته‌مه‌نی 31 ساڵه و له‌گه‌ڵ چوار که‌سی دیکه که ئه‌وانیش له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ستگیر کراون، ئه‌ندامێکی پێشووی په‌که‌که‌یان ڕفاندووه و داوایان لێکردوووه بگه‌ڕێته‌وه ناو په‌که‌که به‌ڵام که نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سووکایه‌تیان پێکردوووه و دواتر ئازادیان کردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشیتێدپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران