خبر 2018-11-13 14:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پاش دیداری شاندی ئەمریکی – فەرەنسی و هێزەکانی سووریای دیموکراتی:

هێزە ئاسمانییەکانی فەرەنسا و ئەمریکا چاودێڕیی سنووری تورکیا و سووریا دەکەن

بەشی سووریا- پاش دیداری شاندی ئەمریکی – فەرەنسی و هێزەکانی سووریای دیموکراتی بڕیاردرا کە چیتر هێزە ئاسمانییەکانی فەرەنسا و ئەمریکا چاودێڕیی سنووری تورکیا و باکووری سووریا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایدەگەیێنن شاندێکی ئەمریکی و فەرەنسی کە لە فەرماندەکانی هاوپەیمانان پێک هاتبوون لە شاری گرێ سپی لەگەڵ شاندێکی فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کۆ بوونەوە و پاش ئەو دیدارە بڕیارێکی گرینگیان دەرکرد کە ڕاستەوخۆ پێوەندیی بە تورکیاوە هەیە.

پاش ئەو سەردانەی شاندی ئەمریکی و فەرەنسی بڕیار درا لە جیاتیی دەورییەی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە سنووری باکووری سووریا-تورکیا چیتر هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و فەرەنسا چاودێریی ئەو سنووریە بکەن.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە لە دوو ڕۆژ پێش ئێستاوە سەرچاوەکان باس لە فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و فەرانسا دەکەن بەسەر سنووری تورکیا و باکووری سوووریا.

شایانی باسە پاش تۆپبارانەکانی حەفتەی ڕابردووی ئەرتەشی تورکیا کە ناوچەکانی کۆبانێ و گرێ سپی-ی کردە ئامانج، لە هەوڵێکدا هێزەکانی ئەمریکا دەورییەیێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەنجام دا و ئەوەش وەڵامدانەوەی ئەمریکا بە هێرشەکانی تورکیا دێتە ئەژمار.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.