ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نیی شه‌ڕی ھه‌جین بۆ 132 که‌س به‌رز بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپۆرتێکیدا که ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 بڵاوی کردۆته‌وه ده‌ڵێت که ته‌رمی 9 که‌سی دیکه که 5یان منداڵ و 3یان ژن بوون له ئه‌ندامانی خێزانی چه‌کدارانی داعش، له ژێر داروپه‌ردووی بۆردومانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه و ھه‌ینیی ڕابردووی ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی ھه‌جین ده‌رھێنراون.
ھه‌روه‌ھا ده‌ڵێت: به‌ھۆی بۆردومانی سه‌ختی ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه تیمه‌کانیان گیان له‌ده‌ستدانی 50 ھاوڵاتیی مه‌ده‌نییان تۆمار کردوووه که 22یان منداڵ و 16یان ئافره‌ت بوون، 19 له‌وان (11 منداڵ و 7 ئافره‌ت) خه‌ڵکی سووریا‌ن و ئه‌وانی خه‌ڵکی عێراق بوون. نزیک به 30 که‌سی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن ماونه‌ته‌وه.
ڕێکخراوه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: به‌م ژماره‌یه، ژماره‌ی قوربانییه مه‌ده‌نییه‌کانی شه‌ڕی ھه‌جین (دوایین پێگه‌ی داعش له ڕۆژھه‌ڵاتی سووریا) لانی که‌م گه‌شتۆته 132 که‌س، 43 له‌وان منداڵ و 28یان ئافره‌ت بوون.
ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات به ھاوکاریی ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانان له 10ی ئه‌یلوولی 2018وه ھێرشی خۆیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ھه‌جین له سه‌ر سنووری عێراق و دوایین پێگه‌ی چه‌کدارانی داعش له سووریا ده‌ست پێکردوووه، داعش له‌و ناوچه‌یه بهرگرییێکی سه‌خت ده‌که‌ن و ھێزه ھاوپه‌یمانه‌کان نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وییه‌کی ئه‌وتۆ بکه‌ن.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران