53 په‌رله‌مانتاری عێراق داوای جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 ده‌كه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد که ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری عێراق واژۆیان كۆ كردۆ‌ته‌وه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی لیژنه‌یێک له‌باره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "ڕۆژی دووشه‌ممه (12/11/2018) پشتبه‌ست به ماده‌ی 71ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئیمزای (53) په‌رله‌مانتار، داوای پێکهێنانی لیژنه‌ی چاودێری جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی (140)مان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرده‌وه که نووسراوه‌که ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران