خبر 2018-11-12 12:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بە فەرمانی بانکی ناوەندیی عێراق:

بانک و ڕێکخراوە داراییەکانی عێراق پێبەند بە گەمارۆکانی سەر ئێران کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بانکی ناوەندیی عێراق، بانک و ڕێکخراوە داراییەکانی ئەو وڵاتەی پێبەند بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد و چیتر دەبێت گەمارۆکان ببنە بنەمای مامەڵە کردن لەگەڵ ئێراندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بانکی ناوەندیی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننانمەیێک ڕایگەیاند کە بۆ ڕێگری کردن لەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕووی بانک و ڕێکخراوە داراییەکانی ئەو وڵاتە دەبنەوە ئەوەش بە هۆی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بڕیاری داوە بانکەکان پێبەندی لیستی گەمارۆکان بکات.

بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەکەیدا هەرەها جەختی لەو کردۆتەوە کە لیستی گەمارۆکانی سەر ئێران دەبنە بنەما و ئەساسی ڕێکخستنی پێوەندییە بانکی و داراییەکان لە نێوان دوو وڵاتدا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە دراوە بە گەمارۆ خستنە سەر ئێرارن لەبارەی کڕینی دولار و دەستڕەسیی دەوڵەتی ئێران بە دراوی بیانی هەروەها بازرگانیی زێڕ و نەختینەکان، گەمارۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوەخۆ لەبارەی مامەڵە کردن و گواستنەوەی نەوتی خاو، ئالومینیۆم، پۆڵای ئێران، گەمارۆی سەر کەشتی ڕانی و پێشەسازیی کەشتی سازی و هەروها گەمارۆکانی کەرتی وزەی ئێران.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.