وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران گه‌ڕانه‌وه‌ی 444 ئاواره‌ی عێراقی له سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لى عه‌باس جیهانگیرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق ڕای‌گه‌یاند: به هاوکاریى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و فه‌رمانده‌ییى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى نه‌ینه‌وا له ڕێگه‌ى خاڵى سنوورى ناحیه‌ى سنونێ له سنوورى قه‌زاى شه‌نگال (444) ئاواره‌ى دیکه‌ى سنووره‌که و نه‌ینه‌وا له سووریاوه گه‌ڕێنرانه‌وه که له ناوه‌ڕاستى ساڵى (2014)ه‌وه ئاواره‌ى سووریا بوون و له که‌مپى ئه‌لهول نیشته‌جێ بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه که دواى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ئه‌و ئاوارانه له که‌مپى حه‌مام عه‌لیل له باشوورى نه‌ینه‌وا نیشته‌جێ کراون و خزمه‌تگوزاریى سه‌ره‌تایى و خۆراکیان بۆ دابین کراوه.
پێشتریش به چه‌ند کاروانێک ئاواره‌ى ئه‌و سنووره گه‌ڕێندرانه‌وه که کۆتا کاروانیان (347) ئاواره‌ى مووسڵ بوون.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران