عه‌بدولمه‌هدی داوای ناساندنی به‌ربژێرانی دیکه‌ی کابینه له حیزبه سیاسییه‌کان ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی بنیاتنانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق باس له داواکاریی عادل عه‌بدولمه‌هدی له حیزبه سیاسییه‌کان ده‌کات بۆ په‌له‌کردن له ناساندنی کاندیده‌کانیان بۆ پێکهێنانی کابینه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامد مووسه‌وی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له فراکسیۆنه گه‌وره‌کانی په‌رله‌مان کردوووه هه‌رچی زووتر به‌ربژێره‌کانیان بۆ وه‌رگرتنی 8 وه‌زاره‌تخانه‌ی دیکه‌ی کابینه بناسێنن.
ناوبراو گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ناساندنی 4 کاندید له 8 کاندید ده‌ربڕیوه و داوای ناساندنی هه‌موو کاندیده‌کانی کردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران