تا ئه‌و کاته‌ی که ئاڵای PKK هه‌ڵکرابێت تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر سووریا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به هێرشه تۆپخانهیییهکانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستانی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: تا ئه‌و کاته‌ی که ئاڵای PKK له کوردستانی سووریا هه‌ڵ کرابێت تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر کوردستانی سووریا و درێژه به‌و هێرشانه‌ی ده‌دات. ده‌بێ پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا واز له‌م کاره بهێنێت. پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک ده‌بێ واز له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری تورکیا بهێنێت. ده‌بێ ئه‌و حیزبه ئاڵا و پۆسته‌ره‌کان لا ببات و ئه‌وه ڕابگه‌یێنێت که ئێمه کوردین، سوورین و داوای مافی خۆمان ده‌که‌ین. به‌رگری له مافی ڕه‌وای خۆمان ده‌که‌ین و دژ به ده‌وڵه‌تی تورکیا نیین.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له کوردستانی سووریا ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه. پاش هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کۆبانێ و گرێ سپی جارێکی‌تر باس له ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا به شێوه‌ی جیدی ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران