خبر 2018-11-05 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکانی بەغدا گەشتۆتە 27 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی دووهەم چەندین بۆمبی دەستکرد لە چەندین لاوە لە بەغدا تەقینەوە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا 27 کەس بوونەتە قوربانی.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان 6 بۆمبی دەستکرد لە چەند ناوچەیێکی بەغدا تەقیوەتەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و بەپێی دوایین ئامارەکان 27 کوژراو و بریندار تا ئەم کاتە هەن.

لای ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی دووهەم بۆمبێکی چێندراو لە گۆڕەپانی عەدەن لە باکووری شاری بەغدا تەقییەوە، بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە ناوچەی شوعلە لە باکووری رۆژئاوای بەغدا لەنێو پاسێکی جۆری کیا بۆمبێک تەقییەوە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەی سێیەم لە ناوچەی حەبیبییە لە رۆژهەڵاتی بەغدا بووە، کە بۆمبێک لەنێو پاسێکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.

هەروەها بۆمبێکی دیکەش لە ناوچەیێکی بازرگانی لە گەڕەکی توراس لە باشووری بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.