کوژرانی 25 ئەندامی داعش لە هێرشێکی هاوپەیماناندا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوو هەڵمەتی هاوبەشی هێزە عیراقییەكان و فڕۆكەكانی هاوپەیماناندا 25 چەكداری رێكخراوی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووک كوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەوبارەیەوە مونتەزەر سەعدی بەرپرسی ژووری راگەیاندنی دژەتیرۆری عێراقی لە كەركووک وتی: "لە دوو هەڵمەتی هاوبەشی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان لە سنوور و بەرزاییەكانی كەركووک و دوبز، زیاتر لە 25 چەكداری داعش كوژران".
ناوبراو وتیشی: "بەشێک لە چەكدارەكان لە سنووری قەزای دوبز بەر هێرش و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان كەوتوون و 11 چەكداری دیكەش لە بۆسەیێكی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقی لە سنووری قەزای حەویجە كوژراون".
مونتەزەر سەعدی بەرپرسی ژووری راگەیاندنی دژەتیرۆری عێراقی لە كەركووک باسی لەوەش كرد كە هەڵمەتەكانی راوەدوونان و پاک كردنەوەی شاری كەركووک و ناوچە سنووریەكان لە تیرۆر و گرووپە چەكدارییەكان بەردەوام دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران