په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خنه له میلیشیا وه‌سف کردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به ئه‌مریکا که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به میلیشیای تایفی وه‌سف کردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ جابر به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه که له ئێستادا نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی گونجاو به واشنتۆن بده‌نه‌وه که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به میلیشیای تایفیی سه‌ر به ئێران وه‌سف کردوووه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌وڵه‌کانی بۆ هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی بێگانه له کاروباری ناوخۆی عێراق چڕ کردۆته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: وه‌سف کردنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به میلیشیا -که به‌شێک له سیسته‌می ئه‌منیی عێراق پێکده‌هێنن- پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی عێراق دێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران