پارتی سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سێ وه‌زاره‌ت له حکوومه‌تی داهاتووی عێراق
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا جه‌زا په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه كورد له به‌ده‌ستهێنانی وهزارهتیتر له حكوومه‌تی عێراق سارد بووبێته‌وه و ڕایگه‌یاند: پێشتر قسه له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه و تا ڕاده‌یێكی زۆریش پۆستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ كورد یه‌كلایی بۆته‌وه و ئێمه داوای وه‌زاره‌تی چواره‌میش ده‌كه‌ین.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند که تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر داواكاریی كورد بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی چواره‌م بڕیاری نه‌داوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سێیه‌م و چواره‌م ده‌درێن به چ لایه‌نێک ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتی: "هه‌رچه‌نده تا ئێستا یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌درێت به پارتی یان یه‌كێتی به‌ڵام به‌پێی خاڵبه‌ندی بێت بۆ پارتییه و ئه‌گه‌ر پشكی كوردیش بكرێت به چوار وه‌زاره‌ت، ئه‌وه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت".
دانا جه‌زا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که پێشتر نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر كاندید بوو بۆ پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران به‌ڵام ئێستا نازانرێت.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران