خبر 2018-11-04 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ خانەقین سێ ئەندامی پۆلیسی فیدراڵ بریندار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی شیعەنیشین و ڕووبەڕووی دانیشتووانەکەی بوونەوە و لە ئەنجامدا سێ هێزی پۆلیسی فیدراڵ بریندار کران.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە چەند چەکدارێکی داعش کە ژمارەیان نەزانراوە هێرشیان کردووەتە سەر "گوندی حسێن مەمە" لە سنووری شارۆچکەی خانەقین.

بەپێی زانیارییەکان "هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵیش هاتوون بەهانای خەڵکی گوندەکەوە و کاتژمێریک زیاتر شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوە و سێ کەس لە هیزەکانی پۆلیس و خەلکی مەدەنی بریندار بوون و تا ئیستا زیانی هیزە هێرشبەرەکەی داعش نەزانراوە".

دواتر هیزەکانی پۆلیس و خەلکی ناوچەکە توانیویانە هیزەکەی داعش تێکبشکێنن و لەناوچەکە دووریان بخەنەوە.

حسین مەمە گوندیگی کوردی شیعەیە و چەند کیلۆمەتریک لە خانەقین دورە.

ماوەیێکە هێزەکانی داعش هاتوونەنەتەوە ناوچە کوردییەکانی دەوروبەری کەرکووک و خانەقین و مووسڵ و چالاکییەکانیان دەست پێکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.