خبر 2018-11-03 13:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی پەیەدە:

تورکیا هەوڵی پاراستنی داعش دەدات

بەشی سووریا- ھاوسەرۆكی پەیەدە پێیوایە، ھێرشەكانی توركیا چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەكاتە ئامانج و مەبەستی تورکیا مانەوەی داعشە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاھۆز حەسەن، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند: "ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی گرێ سپی و كۆبانی، بۆ پاراستن و مانەوەی داعشە".

ناوبراو گوتیشی: "ئەگەر سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دانەنرێت، ئەوا رەوشی سووریا خراپتر دەبێت".

شاھۆز حەسەن ھێرشەكانی توركیا بە پێشێل كردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەزانێت و دەڵێت: "ھەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەكاتە ئامانج، بۆیە دەبێت سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دابنرێت".

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، سوپای تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیێکی نزیک لە شاری کۆبانێی کوردستانی سووریا کردووە و بەهۆیەوە چەند شەرڤانێک و هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان کچێکی منداڵ بوو بوونەتە قوربانی، ئەمەش جیا لە برینداربوونی چەند رۆژنامەنووسێک لەو ناوچانە.

ئەم هێرشەی تورکیا لە کاتێکدا، شەڕڤانانی یەپەگە شەڕی داعش دەکەن و شەڕەکەش لە چەند هەفتەی رابردوو، زیاتر خوێناوی بوون.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.