سامر غه‌زبان: له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک کێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند که وه‌ک ڕابردوو کێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان نییه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كار ده‌كات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتیناتی ئیدارییه‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکووک گوتیشی: "وه‌ک ڕابردوو هیچ کێشه‌یێکمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان نییه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌شڵێت: "عێراق ده‌یه‌وێت له چوار ساڵی داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ 7 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه به‌رز بكاته‌وه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران