شه‌ڕی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعش له مووسڵ کوژرانی 6 چه‌کداری داعشی لێکه‌وته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و داعش له ده‌شتی "الحضر" له باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ ڕووی دا که له ئه‌نجامدا 6 چه‌کداری داعش کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و داعش له نزیک سنووری عێراق و سووریا کوژرانی 6 چه‌کداری داعشی به‌دواوه بوو.
شایانی باسه که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێوشوێنێکی توندی ئه‌منییان به بۆنه‌ی نفووزی تیرۆریستان له سنووره‌کانی سووریا بۆ ناو عێراق گرتۆته‌به‌ر.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران