گوتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق:
رهوشى ئهمنیى سنوورى سووريا له ژێر كۆنترۆڵدايه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهنتهرى راگهياندنى ئەمنی عێراق دووپاتي كردهوه، تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا له ژێر كۆنترۆڵى هێزه ئهمنييهكانن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسول، گوتەبێژی سهنتهرى راگهياندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند: تەواوی سنوورەكان لەگەڵ سووریا لەلایەن ھێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵ كراون و ئێستا داعش 5 كیلۆمەتر لە دیوی سووریا لە سنوورەكانەوە دوورە.
ناوبرا. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەكنەلۆژیا و كامێرای پێشكەوتوو لەسەر سنوورەكان جێگیركراون و فڕۆكەی بچووكی بێفڕۆكەوانیش بەردەوام لە ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێتەوە و چاودێری وردی ھەموو جوڵەیێکی چەكدارانی داعش دەكرێت.
ماوەی چەند رۆژێكە داعش لە سنوورەكانی سووریا كەوتووەتەوە جموجۆڵ و حەشدی شەعبیش باری نائاسایی لەو ناوچانە راگەیاندبوو.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران