یاساناسێکی عێراقی: گواستنه‌وه‌ی سه‌رکرده زیندانی‌کراوه‌کانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق نایاسایییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به مه‌به‌ستی دادگه‌یی کردنی سه‌رکرده‌کانی داعش ئه‌و چه‌کدارانه له سووریاوه بۆ عێراق بگوازێته‌وه که کارێکی نایاسایییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئه‌و وڵاته ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناو عێراقدا تاوانیان ئه‌نجام داوه دادگه‌یی بکات هه‌ر بۆیه کاری هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رکرده زیندانی‌کراوه‌کانی ئه‌و گرووپه له سووریاوه بۆ عێراق نایاساییه.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به‌ڵگه‌یێک ئاڕاسته بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌کدارانی داعش له سووریا له عێراقیش کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه ئه‌وکات ده‌زگای دادوه‌ریی عێراق ده‌توانێت به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌وان دادگه‌یی بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران