داوا له ئه‌هلی سوننه ده‌کرێت دوو کاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌کان له کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بناسێنن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانێتیی سائیروون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه ده‌کات دوو کاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کان به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بناسێنن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لا ڕه‌بیعی ئاماژه به‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی عێراق پێویستیان به وه‌زیرانێکی سه‌ربه‌خۆ له کابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراقدا هه‌یه هه‌ر بۆیه داوای له حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه کرد که دوو کاندید به سه‌رۆک وه‌زیران بناسێنن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی که ماونه‌ته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که پۆسته وه‌زارییه‌کانی کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئیستیحقاقی گرووپه‌کانی عێراق نییه به‌ڵکوو ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی حیزبه سیاسییه‌کانه هه‌ر بۆیه په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناڕه‌زایه‌تی و تێبینییێکیان نابێت له‌سه‌ر کاندیده سه‌ربه‌خۆکان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌کان له ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقدا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران