شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزێکی پێشمەرگە ڕوویدا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە ڕایگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ چوار شەممە ٣١ی تشیرنی یەکەمی ٢٠١٨ مەفرەزەیێکی پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکی سەربازیی فەڕەنسی چوونەتە ناوچەی پەڵکانە لە بەرزاییەکانی نێوان کفری و دوزخوورماتوو، لەوێ لەگەڵ ژمارەیێک چەکداری داعش ڕووبەڕوو بوونەتەوە".
بەڕێوەبەری ناحیەی زنانە ئەوەشی وتووە "شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاندووە و بەو هۆیەوە چوار چەکداری داعش کوژراون و سێ پێشمەرگەش بە سووکی برینداربوون".
بەڕێوەبەری ناحیەیەکە وتووشیەتیی "هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی ئەو ناوچانەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکان بە وردی نەزانراون".
گوندی پهڵكانه دهكهوێته سنووری ناحیەی زنانە لە سنووری قەزای کفری، بە دووی ٢٥ کیلۆمەتریش دەکەوێتە باشووری خۆرههڵاتی قهزای خورماتوو، ئهو ناوچهیه ماوهیێكه ئارام نییه بههۆی بوونی چهكدارانی داعشهوه كه ناوبهناو هێرش دهكهنه سهر هێزه ئهمنییهكان و هاوڵاتییانی مهدهنی.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران